پۆلیسی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری یافای باشوری ته‌لئه‌بیب بوه‌ته هۆی مردنی چوار كه‌س و روخانی بینایه‌ك.
میكی رۆزنفیڵد وته‌بێژی پۆلیسی ئیسرائیل وتی: لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردوه بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره كه دره‌نگانێكی دوێنێ رویداوه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س مردون و پێنج كه‌سی تر برینداربون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی میدیاكانی ئیسرائیل، ته‌قینه‌وه‌كه له كۆگایه‌كی تایبه‌ت به كه‌لوپه‌لی بیناسازیدا رویداوه‌و پێده‌چێت هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه شۆرتی كاره‌با و دزه‌كردنی غاز بێت له‌ناو بیناكه‌دا.
دانیشتوانی ناوچه‌كه و ئه‌وانه‌ی روداوه‌كه‌یان بینیوه ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه زۆر گه‌وره بوه، به‌جۆرێك سه‌ره‌تا خه‌ڵكی پێشبینی هێرشی سه‌ربازییان كردوه.